گه‌نده‌لی كردن به‌رامبه‌ربه‌حكومه‌ت
سه‌رديَره‌كه كه‌ميك سه‌يرو جياوازه چونكه گه‌نده‌لی
حكومه‌ت چه‌مكيَكی دره‌وشاوه‌ی ئه‌مرۆی نيَو فه‌رهه‌نگی سياسی و كۆمه‌لايه‌تی كوردستانه.من له گۆشه‌يه‌كی بچوكه‌وه كه‌ميك
باسی سه‌رديره‌كه‌م ده‌كه‌م و روونی ده‌كه‌مه‌وه بۆ نمونه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی
حكومه‌ت سالانه بوجه‌يكی زه‌به‌لاح ته‌رخان ده‌كات و چه‌ندين نه‌خۆشخانه‌ی سه‌دقه‌له‌ويَره‌و
چوارسه‌د قه‌له‌ويَره‌و فرياكه‌تنی رۆژهه‌لات و رۆژئاوا‌و چه‌ندين بنكه‌و نه‌خۆشخانه‌ی
تری دروست كردوه. وه بۆ دكتۆروستافه‌كه‌ی چه‌ندين ده‌رماله‌ی
جياواز(%١٠٠-%٥٠-%٣٠-%٢٠)ی سه‌رف كردووه وه هه‌روه‌ها جه‌نين پاره‌ی تری بۆ خه‌فاره
داناوه وه‌ك بۆ دكتۆر ١٢٠٠٠٠ دينار بۆشه‌ويَك چه‌ندينی بری تر بۆ ستافه‌كانی تر و
كه‌چی تا ئيَستا له‌كاتی هه‌رحاله‌تيَكی
تايبه‌ت كه‌نه‌خۆش دوچاری ده‌بيَت و پيَويستيه‌كی ده‌بيَت كاره‌كه‌ی به‌ريَوپيكی
بۆ جیَ به‌حیَ ناكريَت يان دكتۆری تايبه‌ت له‌شوينه‌كه‌ی نيه يان به‌ته‌له‌فۆن
چاره‌سه‌ر ده‌كريَت يان ئه‌وه‌تا به بيانوی جۆراوجۆر احاله‌ی
نه‌خۆشخانه‌يه‌كی ترده‌كريَت (هه‌ربه‌و مناسه‌به‌يه‌وه
به‌م جۆره ئيشكگريه له‌نيَوان پزيشكان و كارمه‌ندان ده‌وتريَت خه‌فاره ئۆن كۆل
)كه‌ئه‌مه‌ش سيسته‌ميَكی نويَيه!!!!!!!! و پيَچه‌وانه‌ی ياساكانه حكومه‌تی هه‌ريَمه.
يان ئه‌وه‌تا ناچارده‌كريَت كه خۆی بچيَته نه‌خۆشخانه‌يه‌كی تايبه‌ت له‌به‌ر
ناريَكوپيَكی خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی ......هتد
كه ئه‌مانه گه‌نده‌لين و به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت ده‌كريَت
.به‌لام ئيستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه حكوومه‌ت له‌جياتی ئه‌م هه‌موو پاداشت و ده‌رمالانه
بير له ياسايه‌ك بكاته‌وه بۆ سزادانی ئه‌وانه‌ی كه‌ئه‌م كارانه‌ده‌كه‌ن(هه‌لبه‌ته
هه‌موو وانين به‌شيَكن به‌لام ئه‌گه‌ر كه‌سيَيش بيَت ئه‌وا هه‌ر ئه‌م سيسته‌مه
ناشيرين ده‌كات ) چونكه حكوومه‌ت هيَچ دريغی نه‌كردووه بۆيان بۆيه نابيَت ئه‌وانيش
كه‌م ته‌رخه‌م بن. له‌كوی نوستووی حكومه‌تی هه‌ريَم وا ده‌زانی ته‌نها به پاره‌و
ده‌رماله ئه‌م كيشانه چاره‌سه‌ر ده‌بن؟؟؟؟!!!!!!