كيسه‌ی ئاو له مه‌چه‌ك(الاكياس مائيه فی الرسخ)ganglion
يه‌كيك له‌و جومگانه‌يه (مه‌چه‌ك)كه زيترين كيسه‌ی ئاوی لی دروست ده‌بيت به به‌راوورد له‌گه‌ل جومگه‌كانی تر ئه‌وه‌ش به‌هۆی بونی هه‌وكردن يان رۆماتيزميكی كه‌م.كه ئه‌م كيسهانه‌ش هه‌يانه ته‌نها يه‌ك يان چه‌ندكيسه‌يه‌ك به‌يه‌كه‌وه كه له‌كاتی ده‌ست ليدان وا هه‌ست ده‌كه‌ی كه ئيسكه زياده‌ی كردووه.وه ئازاری هه‌يه ئه‌مكيسه له‌كاتی كاركردن بان كه به‌ر شتيك بكه‌وی
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دياركردنی نه‌خۆشيه‌كه
له‌ريگه‌ی فحسيكی سه‌ريريه‌وه دياری ده‌كريت ته‌نها له هه‌ندی باری تايبه‌ت نه‌بيت كه پيويستی به اشحه‌ی مه‌چه‌ك يان به سۆنار يان به سيتيسكان ده‌بيت
چاره‌سه‌ريه‌كان.
زۆرجار به پيدانی هيوركه‌ره‌وه‌و دژه هه‌وكردن ده‌بيت يان له‌ريگه‌ی ده‌رهينانی ئه‌م ماده جه‌لاتينيه‌ی ناوكيسه‌كه به سرنج
وه له‌هه‌ندی كاتيش پيويستی به‌نه‌شته‌رگه‌ريه بۆ لابردنی هيز له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان كه ئه‌مه‌ش به حاله‌تيكی كتوپرداده‌نريت وه هه‌ندی جاريش له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی كيسه‌كه دوای چاره‌سه‌ری به‌ده‌رمان پيويست به‌نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات
به‌ردی گورچيله
ئه‌و نيشته‌نيه‌يه كه له‌ناو گورچيله دروست ده‌بيت به‌هۆكاری نه‌خۆشی يان سستی گورچيله يان هۆكاری كه‌می خشله‌مه‌نی يان ئاو يان هۆكاری خۆراكی وه‌ك زۆری پرۆتينی ئاژه‌لی-صوديوم-ئۆگزالات-خواردنه‌وه‌ی كۆلا ليره‌ش به‌وينه‌ی تيشكی ملون و ئاسايی و سيتیكان و سۆنار< ئه‌م وينه وينه‌ی اشعه‌ی ئاساييه كه به‌شيكی زۆری به‌رده‌كانی تيدا ده‌رده‌كه‌ويت ته‌نها كه‌ميكيان ده‌بيت
ئه‌مه‌ش اشعه‌ی ملونه كه به ئا ڤی يو ناسراوه كه وينه‌ی لای راستبه‌رده‌كه‌م دياركردوه به‌لام وينه‌ی چه‌ب نۆرماله
ئه‌مه‌ش ده‌ركوتنی به‌رده له سيتی سكان به‌بی لون كردن
ئه‌مه‌ش \ده‌ركه‌وتنی كريستاله له بن مايكرۆسكۆب
ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وتنی به‌رده له سۆناردا
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
(BMI) چییه؟
(BMI)
کورته‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (Body Mass Index)ه، واته: "نوانه‌ی بارسته‌ی له‌ش"، که پێوه‌ندیی نێوان (کێش = وه‌زن = weight) و (به‌رزی، باڵا height) پیشان ده‌دات. هه‌رچی "کێش"ی مرۆڤ بچێته سه‌ره‌وه (BMI)ش به‌رزتر ده‌بێته‌وه و به‌و جۆره مرۆڤ زیاتر ده‌که‌وێته بازنه‌ی مه‌رگه‌ی زووڕه‌سه‌وه.
به‌ده‌ستهێنانی (BMI) زۆر ئاسانه، (کێش) دابه‌ش ده‌که‌ینه سه‌ر (به‌رزی * به‌رزی). به‌ڵام به مه‌رجێ که کێشه‌که به کیلۆگرام و به‌رزیییه‌که به مه‌تر بێت نه‌ک به سانتیمه‌تر.
ئه‌و ژماردنه به‌گوێره‌ی خواره‌وه ده‌توانین بنووسین ئه‌گه‌ر له چه‌په‌وه بۆ ڕاست بخوێنرێته‌وه:
(به‌رزی * به‌رزی) / کێش = BMI
واته:
نموونه:
ئه‌گه‌ر كه‌سێك كێشی ٩٧ كیلۆگرام و باڵای ١٧٤ سانتیمه‌تر بێت، له پێشدا ده‌بێ بزانین باڵاكه‌ی به مه‌تر ده‌بێته چه‌ند، كه ئه‌ویش دوو بۆر (كۆما) له ژماره‌كه ده‌چینه دواوه، كه لێره‌دا ده‌كاته ١,٧٤ مه‌تر. (BMI)ه‌که‌ی ئاوا ده‌ژمێرین:
واته (BMI)ه‌که‌ی ده‌بێته (٣٢). به‌گوێره‌ی خشته‌ی خواره‌وه ده‌زانین که ئه‌و که‌سه ده‌که‌وێته خانه‌ی "زۆرقه‌ڵه‌و obese"، كه پزیشكه‌كان وه‌كوو نه‌خۆشییه‌ك چاوی لێ ده‌كه‌ن و گه‌ر مرۆڤێ بكه‌وێته ئه‌و بازنه‌یه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی ژیانی لێ ده‌کرێت و ده‌بێ بیرێ بۆ قه‌ڵه‌وییه‌که‌ی بکاته‌وه.
خشته‌ی خواره‌وه که له ساڵی (١٩٨٥) له‌لایه‌ن "WHO"، )ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی World Health Organization) بڵاو بۆته‌وه، نرخه سنوورییه‌کانی (BMI) پیشان ده‌دات:
ئاوارته
ئه‌م شێوازه بۆ ئه‌و كه‌سانه نابێت كه وه‌رزشوانن و كێشیان له جیاتیی به‌ز و چه‌وری به ماسوولكه چووه‌ته سه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها بۆ منداڵی كه‌مته‌مه‌ن و بۆ مرۆڤێ كه باڵای له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌رز بێت نابێت.
پوخته
(BMI) شێوازێکه بۆ پیشاندانی پێوه‌ندیی نێوان کێش و باڵای مرۆڤ. هه‌رچی (BMI) زیاتر بێت مرۆڤ زیاتر تووشی نه‌خۆشیی خوێنبه‌ره‌کان و نه‌خۆشیی دڵ ده‌بێت که ده‌بێته هۆی مه‌رگی ناوه‌خت. بۆیه مرۆڤ ده‌بێ هه‌وڵ بدات که (BMI)ی لاشه‌ی له ئاستێکی ئاسایی‌دا ڕاگرێت، که ئه‌ویش له‌ڕێی خۆراکی له‌بار و وه‌رزش و جموجووڵ به‌ده‌ست دێت.
----------------------------------------------------------------------------------------------------
نه‌خۆشی فيل- دا‌ء الفيل-filariasis
ئه‌م نه‌خۆشيه‌يه كه به‌هۆیكرمی فيلاريا وه تووشی مرۆڤ و ئاژه‌لان ده‌بيت كوهيرش ده‌كه‌نه
سه‌ر خانه‌كانی پيست و ليمفه‌كان و ده‌بيتی هۆی هه‌وكردن و له‌هه‌ندی حاله‌ت ده‌بيته هۆی
برين و بۆرييه ليمفه‌كان دووچاری داخران ده‌كات٠ شوينی تووش بوو دووچاری گه‌وره‌بون و ئه‌ستوربوون ده‌بيت ٠ ئه‌م نه‌خۆشيه له‌په‌له‌كان وبه‌شيك له سه‌ر به‌زۆری ده‌رده‌كه‌ويت٠
بۆچی ئه‌م نه‌خۆشيه به‌ناوی نه‌خۆشی فيل ناونراوه؟
چونكه نه‌خۆشه‌كه ئه‌ندامه‌كانی گه‌وره‌ده‌بن و وه‌ك مرڤی فيليان ليديت هه‌ربۆيه به‌م ناوه ناونراوه
كرمی فلاريا چيه؟
بريتيه له كرميكی ده‌زووله‌ی دريژكه‌به‌شيوه‌ی مشه‌خۆری له خوين يان شانه‌كانی گيانه‌وه‌رانی شيرده‌ر ده‌ژيت
ده‌ستنيشانكردنی نه‌خۆشيه‌كه diagnoses
له‌سه‌ره‌تادا زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌م نه‌خۆشيه ده‌ستنيشان بكريت چونكه ماك و نيشانه‌كانی وه نه‌خۆشيه به‌كترياييه‌كانی تره كه دووچار پيست ده‌بيت به‌لام بۆ ده‌ستنيشانكردنی ئه‌م نه‌خۆشيه پيويسته دكتۆر به‌ووردی بگه‌ريت به‌دوای شيوه‌وجۆری هه‌وكردنه‌كه وه و نيشانه‌كانی گيرانی لمفاوی٠٠٠٠٠هتد٠ وه‌هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستنيشانكردنی ئه‌م نه‌خۆشيه ده‌كريت له ريگای مايكرۆسكۆبه‌وه و وه‌رگتنی نموونه‌ی خوين و ميزه‌كه‌ی سه‌يركردنی لهژيرمايكرۆسكۆبهوهگهران به‌دوای هيلكه‌ی فلاريا يان ئه‌نتیجينی فلارياfilarial antigen)) يان ده‌توانريت به الموجات فوق الصوتيه -u/s واته سۆنار گيرانی بۆرييه لمفاويه‌كان ده‌ست نيشان بكريت
بوونی ئه‌م نه‌خۆشيه\
ئه‌م نه‌خۆشيه له هه‌ندی ناوچه‌ی تايبه‌ت هه‌يه له جيهاندابه‌تايبه‌تی شوينه گه‌رمه‌كان وه‌ك ئه‌فريقا٠ ئه‌م نه‌خۆشيه له كه‌سيكی نه‌خۆش ده‌گوازريته‌وه بۆ كه‌سيكی ساغ له‌ريكای ميشه‌وه
٠ (بحوض) ه‌وه
چاره‌سه‌ری treatment
تاكو ئيستا چاره‌سه‌ری ته‌واوی ئه‌م نه‌خۆشيه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به‌لام ريگای نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رمان به‌كار ده‌هينريت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشيه يان راگرتنی ٠ ده‌توانريت ئه‌وكه‌سانه‌ی دوچاری ئه‌م نه‌خۆشيه بوون باندج به‌كاربينن بۆ قاچی تووشبويان وه هه‌روه‌هائه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشييه‌يان هه‌يه ده‌توانن لايه‌نی كه‌م كۆرسيك ده‌رمانی دژی كرم وه‌ربگرن وه حه‌بی ايفرمكتين ivermectine يان ده‌رمانی DEC=diethycarbamazine
البندازول albendazol -sodium caparsolate ئه‌وده‌رمانانه‌ش ريگری له هيلكه‌ی فلاريا ده‌گريت وه ريگری ده‌كات له‌زيادبوونی كرمه‌كه‌و له‌ناويان ده‌بات
realityline@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نه‌خۆشی سارس چيیه؟ SARS ؟
سارس (SARS ) كرتكراوه‌ی Severe acute respiratory syndrome ه هه‌وكردنی له‌پری توندی سييهكانكه ئه‌مه شيوه‌يه‌كی ترسناكی هه‌وكردنی سيه‌كانه ٠ كه به‌هۆی ڤايۆسه‌وه ده‌بيت٠ ئه‌م نه‌خۆشيه واتا سارس يه‌كه‌م جار له سالی ٢٠٠٣ دا دۆزرايه‌وه‌٠ كه له‌م نه‌خۆشيه‌دا نه‌خۆش دوچاری هه‌ناسه ته‌نگی ده‌بيت وه هه‌ندی جار ده‌بيته هۆی مردنی نه‌خۆشه‌كه
ئه‌مه‌ش به نه‌خۆشيه‌كی نوی داده‌نريت كه له‌سالی ٢٠٠٣دا دۆزرايه‌وه كه له‌پياويكی بازرگانی ته‌مه‌ن ٤٨سالان بوو كاتيك به‌سه‌فه‌ر له Guangdong province له صين چوو بۆ هانۆی له ڤيتنام له‌ريگای هۆنگ كونگ كه ئودكتۆره‌ی ئه‌م نه‌خۆشييه‌ی دۆزيه‌وه له‌گه‌ل نه‌خۆشه‌كه هه‌ردووكيان مردن به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشيه‌وه
(كه وينه‌ی فايرۆسه‌كه‌شمان نيشان داوه كه له گروپی كۆرۆنه ڤايرۆسه)
زۆربه‌خيرای بلاو بوه‌وه‌له هه‌موو شوينيكی جيهان كه زه‌ره‌ريكی مادی زۆری له‌م ولاتانه دا و قوتابخانه‌كانيش داخران به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشيه‌وه كه له‌سالی ٢٠٠٣ دا ٨٠٠٠ حاله‌ت تۆماركراو له‌گه‌ل ٧٥٠ مردوو
كه‌سی دوچاربوو به‌م نه‌خۆشيه كۆكه‌ی ده‌بيت وه ئه‌م فايرۆسه له‌ريگای پژمين يان هه‌ناسه‌وه ده‌گوازريته‌وه بۆ كه‌سی ساغ كه ئه‌م ڤايرۆسه ده‌توانيت بۆ ماوه چه‌ندمانگيك يان چه‌ند ساليك بژيت ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رما له‌ژير سفره‌وه بيت نيشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشيه ده‌رده‌كه‌ويت دوای ٢-١٠ له توشبوون
(ئه‌مه‌ش وينه‌ی اشحه‌ی كه‌سيكی تووش بوو به نه‌خۆشی سارسه كه دووای(a )رۆژ له دياركه‌وتنی نه‌خۆشيه‌كه (b)دوای پينج رۆژ ( c)دوای حه‌وت رۆژ (d )دوای ده رۆژ كه دوچاری چ گرفتيك بووه)
ئه‌ونيشانانه‌ی كه پی ده‌ناسريته‌وه ئه‌م نه‌خۆشيه
١-كۆكه٢-هه‌ناسه‌ته‌نگی ٣-به‌رزيوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ سه‌رووی ٣٨پله
٤-له‌گه‌ل ده‌ركه‌وتنی چه‌ندنيشانه‌يه‌كی تر له هه‌ناسه‌دان دا
ئه‌ونيشانانه‌ی كه‌زۆرتر ده‌رده‌كه‌ون ئه‌مانه‌ن
١-بيهيزی٢-كۆكه
٣-تا
٤-سه‌رئيشه
٥-ژانكردنی ماسولكه‌كان
ئه‌ونيشانانه‌ی كه كه‌متر ده‌رده‌كه‌ون ئه‌مانه‌ن
١-كۆكه‌و بهلغهم٢-زگ چون
-دل تيكهه‌لاتن و رشانه‌وه
٣-لوت گيران
ده‌ستنيشان كردنی نه‌خۆشيه‌كه له‌ری ئه‌م پشكنينانه‌وه ده‌بيت وه‌ك
• Blood clotting tests
• Blood chemistry tests
• Chest x-ray or chest CT scan
• Complete blood count (CBCچاره‌سه‌ريه‌كان treatment
0- ئه‌نتی بايوتيك بۆ چاره‌سه‌ری به‌كتريا كه ده‌بيته هۆی هه‌وكردنی سيه‌كان
1- ٢ده‌رمانه دژه ڤايرۆسه‌كان
2- ٣-پيدانی كۆرسيكی زۆر له ستيرويد بۆ نيشتنه‌وه‌ی سيه‌كان
3- ٤-ئۆكسجين
------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لوكیمیا Leukemia جية؟
لوكیمیا Leukemia واتە زیاد دروستبوونی
خڕۆكە سپییەكانی خوێن و دروستبوونی خڕۆكەی سپی خوێنی پێنگەیشتوو Immature.
لوكیمیبا نەخۆشییەكە بەرە بەرە پەرەدەسێنێ و لەماوەی چەند هەفتەیەك تا چەند
ساڵێك تووشبوو لەناودەبات لەبەر كەمخوێنی و خوێنبەربوون و هەوكردن. هۆی
تووشبوون بە لوكیمیا نەزانراوە، زیادبوونی ژمارەی خڕۆكە سپییەكانی خوێن و
گرێی ووردی خڕۆكە سپییەكان لە ئەندامەكان جگە لە مۆخی ئێسك و سپڵ و لیمفە
گرێیەكان بە كردارێكی شێرپەنجەیی دادەنرێ. كەوتنە بە ئایۆنە تیشك یان تیشكی
ناوكی ناڕێكی لە كڕۆمۆسۆمەكان پەیدا دەكات، لەوانەیە هۆكارێكی بەهێز بێت
بۆ پەیدابوونی لوكیمیا. لە هەندێك ئاژەڵ و باڵندەدا ڤایرۆس لوكیمیا پەیدا
دەكات، بەڵام تا ئێستا لە مرۆڤدا نەسەلمێنراوە كە ڤایرۆس ببێتە ئەگەری
تووشبوون بە لوكیمیا. گرننگترین نیشانەكانی لوكیمیا بریتین لە: بێهێزی
گشتی، كەم خوێنی، دەردانی هیمۆگڵۆبین لە میزدا، خوێنبەربوون، تا، ئاوسانی
پووك و خوێنبەربوون لە لیمفە گرێیەكان، لووتپرژان، سك ئێشە، ئارەقەكردن،
ونكردنی كێشی لەش، لاوازی لەش بەگشتی لەگەڵ نیشانەكانی هەوكردنی جیا جیا لە
لەشدا لەبەر لاوازبوونی سستمی بەرگری لەش. گرنگترین هەنگاوەكانی
چارەسەركردنی لوكیمیا بریتین لە دەرمانی تایبەت كە زیانی لابەلای زۆریان
هەیە، هەروەها چارەسەركردن بە تیشك، زۆر جاریش سپل بە نەشتەرگەری لادەبرێت.
ئەمە سەرەڕای دەرمانی دژە میكڕۆب بۆ چارەسەركردنی هەوكردنەكان و خوێن
گواستنەوەی یەك لەدوای یەك. بەڵام بەگشتی ئەوانەی دوچاری لوكیمیا دبنەوە
زوو پێیەوە گیان لەدەست دەدەن.==============================================
چاره‌سه‌ری کیمیاوی زیانی لاوه‌کی
وه‌ک هه‌موو ده‌رمانێکی تر، چاره‌سه‌ری کیمیاوی زیانی لاوه‌کی هه‌یه، ده‌توانین بڵێین دوو جۆر زیانی لاوه‌کی هه‌یه، زیانه لاوه‌کییه کورت خایه‌نه‌کان و زیانه لاوه‌کییه درێژخایه‌نه‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌موو ده‌رمانێکی کیمیاوی هه‌مان زیانی لاوه‌کیی نییه. به گشتی شێرپه‌نجه بریتییه له دابه‌شبوونێکی خێرا یا هێواشی خانه‌کان که له‌ژێر کۆنتڕؤل ده‌رچووینه، ده‌رمانی کیمیاوی کار له‌سه‌ر دابه‌شبوونی خانه‌کان ده‌کات و تێکیان ده‌شکێنێت "رێگاده‌گرێت له دابه‌شبوون" جا جگه له‌وه‌ی کار له‌سه‌ر خانه شێرپه‌نجه‌کان ده‌کات له هه‌مان کاتدا کار له‌سه‌ر ئه‌و خانانه‌ش ده‌کات که به شێوه‌یه‌کی ئاسایی له دابه‌شبوونن له له‌شدا، ئه‌و به‌شانه‌ی له‌ش که زۆر رووبه‌ڕووی کاریگه‌رییه‌کانی چاره‌سه‌ری کیمیاوی ده‌بنه‌وه بریتین له رێڕه‌وی هه‌رس و پێست و موو و مۆخی ئێسک.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌موو ده‌رمانی کیمیاوییک زیانی لاوه‌کی هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو که‌سێک هه‌مان زیان و کاریگه‌ری نابینن له کاتی به‌کارهێنانیان بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه، ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر چه‌ند هۆکارێک له‌وانه؛ ماوه‌ی به‌کارهێنان، بڕی به‌کارهێنان، ته‌ندروستی گشتی که‌سه‌که پێش به‌کارهێنان، چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی ده‌رمانه کیمیاوییه‌که و هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی ده‌رمانی تر له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری کیمیاوی.
زیانه لاوه‌کییه باوه‌کان:
- بێ هێزی و شه‌که‌تی
- ده‌رچوونی برین و زام له ناو ده‌م و گه‌روو
- نه‌مانی ئاره‌زوو بۆ خۆراک
- هه‌ڵوه‌رینی قژ
- سکچوون
- ناته‌واوی له خوێن
- له‌رز و مێرووله‌کردنی په‌له‌کان
- ژانه سه‌ر
- کێشه‌ی بینین
- گۆڕانکاری له بیرکردنه‌وه
- گۆڕانکاری له هه‌ستی سێکسی