==========================================================================
پشكنينی ئاوی پياو(مه‌نی) Semen Analysis





ئه‌وپشكنينه‌يه‌ كه‌ يارمه‌تی زانينی برو جۆر و شيوه‌ی حيواناتی مه‌نه‌وی پياو ده‌دات بۆ هه‌لسه‌نگاندنی كه‌ ئه‌م پشكنينه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كريت كه‌ كيشه‌ی مندال بونيان هه‌يه‌
ئه‌و جۆره‌ پشكنينانه‌ی كه‌ بۆ سپيرم ده‌كرين چين؟
١-بری ئاوه‌كه‌ Sperm Volume


ئه‌مه‌شه‌ پيوانه‌ كردنی ئاوی پياوه‌ له‌ يه‌ك هه‌لدانه‌ كه‌ به‌ شوشه‌يه‌ك ده‌كريت كه‌ پيوانه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ باری ئاسايی ده‌بيت
٢-٦ملم بيت

٢-پله‌ی ترشی سپيرمSperm PH
له‌باری ئاسای ده‌بيت له‌نيوان ٧ تا ٧.٥ بيت
٣-ئاستی فره‌كتۆزFructose level
ئه‌مه‌ش پيوانه‌ی شه‌كر ده‌كات له‌ مه‌نی كه‌ ئه‌م شه‌كره‌ش به‌ فره‌كتۆز ناسراوه‌ كه‌ هيز ده‌دات به‌ سپيرمه‌كان


٤-سه‌ير كردن به‌ ووردبين Microscopic tests
كه‌ئه‌مه‌ش عه‌ينه‌يه‌ك وه‌رده‌گيريت و له‌سه‌ر شوشه‌يه‌ك له‌ يه‌ك( مل)تيپه‌رناكات

٥-شيوه‌و( مۆرفۆلۆجي)‌Sperm morphology
كه‌ئه‌مه‌ش شيوه‌و قه‌باره‌ی سپيرمه‌كان دياری ده‌كات له‌گه‌ل دياركردنی ژماره‌ی سپيرمه‌ ته‌واوه‌كان
٦-جوله‌ی سپيرمه‌كانSperm motility
ئه‌مه‌ جوله‌ی سپيرمه‌كان خيرای و توانای مه‌له‌كردنيان له‌ مه‌نی دياری ده‌كات
ئه‌نجامی پشكنينSperm Analysis Result

-بری ئاوه‌كه‌ Sperm Volume=له‌باری ئاسايی(٢-٦مل)/نائاسايی زياتره‌ يان كه‌متر كه‌ئه‌مه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر پيتان
-ژماره‌ی سپيرمه‌كان Sperm Count=له‌باری ئاسايی له‌ ٤٠ مليۆن بۆ سه‌ره‌وه‌ /له‌باری نائاسايی كه‌متره‌
- شيوه‌و( مۆرفۆلۆجي) Sperm morphology=له‌باری ئاسايی ده‌بيت له‌ %٧٠شك لو شيوه‌يان ئاسايی بيت /له‌باری نائاسايی كه‌متره‌ زۆريان دووسه‌ريان هه‌يه‌ يان شيوه‌و شكليان ته‌واو نيه‌ يان سه‌ره‌كه‌يان بچوكه‌ يان بيهيزن
-پله‌ی ترشی سپيرمSperm PH=له‌باری ئاسايی ٧-٨/له‌باری نائاسای له‌وه‌ كه‌متره‌ يان زياتركه‌ ده‌بيته‌ هۆی كوشتنی سپيرمه‌كان 
-جوله‌ی سپيرمه‌كانSperm motility=له‌باری ئاسايی%٦٠يان زياتر جوله‌يان ته‌واو بيت و بۆ پيشه‌وه‌ بروات /له‌باری نائاسای ناتواون بجولين و مه‌له‌ بكه‌ن
ئه‌و هۆكارانه‌ی كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر كه‌می سپيرم
١-هۆكاری هۆرمۆنی
٢-هۆكاری ناوه‌وه‌ی گون
٣-به‌هۆكاری گيران
٤-خه‌له‌ل له‌دروست بوونی سپيرم
٥-نه‌خۆشی جنسی
٦-كه‌می شه‌كر(فره‌كتۆز)
٧-ده‌والی
٨-هه‌ندی نه‌خۆشی به‌رگری له‌ش





ڤايرۆس-انتی ڤايرۆس

سه‌ره‌تا فايرۆس ووشه‌يه‌كی لاتينيه‌ به‌ مانای زه‌هری كوسنده‌ديت كه‌ دۆزينه‌وه‌ی فايرۆس به‌ ريكه‌وت بووه‌ له‌لايه‌ن زانا ئه‌دولف ماير له‌ سالی ١٨٨٣ ديتی ورديله‌ی بچوكترن له‌ به‌كتريا و ده‌بنه‌ هۆی نه‌خۆشی وه‌ ئه‌نتی ڤايرۆس بريتيه‌ له‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌ دزی ڤايرۆس به‌كارده‌هينرين سه‌رهه‌لدانی بيرۆكه‌ی ئه‌نتی ڤايرۆس له‌سالی ١٩٦٠بووه‌ به‌لام به‌م دواييه‌ په‌ره‌ی پی دراوه‌وگه‌يشته‌ ئه‌م راده‌ی ئه‌مرۆ كه‌ ديبينين هه‌رجه‌نده‌ ناتوانريت به‌م ده‌رمانانه‌ ڤايرۆس له‌ناو ببريت به‌لام لايه‌نی كه‌م ری له‌ زيادبوونی ده‌گريت و نايه‌ليت گه‌شه‌بكات چونكه‌ فايرۆس به‌ ئاسانی له‌ناوناچيت كاتيك فايرۆس دوچاری مرۆڤ ده‌بيت له‌ناو خانه‌كانی ده‌زيت وه‌ك مشه‌خۆريك و توانای خۆگونجاندن و به‌رگری و خۆگۆرينيشی هه‌يه‌ بۆيه‌ كۆنترۆل كردنی زه‌حمه‌ته‌ و كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش توشی لاوازی ده‌كه‌ن بۆ يه‌كه‌م جار له‌ سالی ١٩٨٧ دا  (Retrovir=Zidovudin) وه‌ك يپه‌كه‌م دزه‌ڤايرۆس دزه‌ ڤايرۆسی ئايدز HIV په‌سند كرا
ئه‌ريگرانه‌ی به‌رامبه‌ر انتی ڤايرۆسه‌كان هه‌ن ئه‌مانه‌ن
١-وه‌ك ووتم فايرۆس توانای به‌رگريكردنی هه‌يه‌ بۆيه‌ ناتوانريت به‌ته‌واوی له‌ناوببريت
٢-به‌رگری په‌يداده‌كات دزی ئه‌نتی ڤايرۆسه‌كه‌
٣-په‌يدابوونی ماكی ده‌رمانه‌كه‌
-------==========================
ده‌رمان نه‌خۆشيه‌!!!!!!!!!!!!؟

ئه‌م سه‌رديره‌ له‌وانه‌يه‌ كه‌ميك نامۆبيت لای هه‌نديكتان به‌لام ئه‌مه‌ راسته‌قينه‌يه‌.چونكه‌ وه‌ك ده‌لين خۆپاراستن باشترين چاره‌سه‌رييه‌ بۆ به‌هيز كردنی سه‌رديره‌كه‌مان (ده‌رمان نه‌خۆشيه‌ )چه‌ند نموونه‌يه‌ك ده‌هينينه‌وه‌
١-پيكهاته‌كانی سلفا
زۆربه‌كارهينانی ده‌بيته‌ هۆی الارتكاريا – تا – خوين له‌ ميزدا – ئه‌نيميا  بۆيه‌ له‌كاتی بوونی ئه‌مانه‌دا پيويسته‌ ده‌بيت به‌كارهينانی ئه‌م ده‌رمانه‌ رابگيريت
٢-په‌نسيلين
خراپ به‌كارهينانی ده‌بيته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی ماك كه‌له‌شيوه‌ی پفكه‌ی پيسته‌ كه‌ به‌هوو له‌شدا بلاو ده‌بيته‌وه‌ ته‌نانه‌ت ده‌موچاويش وه‌هه‌روه‌ها ده‌بيته‌ هۆی به‌رزبوونه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش
٣-ستريتومايسن
خرپ به‌كارهينانی  كارده‌كاته‌ سه‌ر هاوسه‌نگی له‌ش و كارده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ستی گويكان
٤-مسكنات(ئازار شكينه‌كان)
به‌كارهينانيان به‌شيوه‌يه‌كی زۆر ده‌بيته‌ هۆی حه‌ساسيه‌ت و ره‌بۆ به‌تايبه‌ت له‌ مندالان وه‌هه‌روه‌ها كارده‌كاته‌ سه‌ر هه‌رس كردن وه‌ هه‌نديكيشيان دده‌بنه‌ هۆی نه‌خۆشی جگه‌ر
٥- المسهلات (ره‌وان كه‌ر)
زياد به‌كارهينانی ده‌بيته‌ هۆی هه‌ندی نيشانه‌ی خراپ كه‌مبوونه‌وه‌ی پۆتاسيۆم و كه‌م خوينی ته‌هه‌يجی قۆلۆن
٦-منومات(ده‌رمانه‌كانی خه‌و)
ده‌بيته‌ هۆی نه‌خۆشه‌ نه‌فسی زياد به‌كارهينانی


-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
GOLDEN BERRY چيه‌؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ رۆژانه‌ به‌رگويمان ده‌كه‌ويت و ده‌يبيستين و به‌لامانه‌وه‌ نوييه‌ من هه‌ولم دا به‌پی زانيارييه‌كانی خۆم هه‌نديك زانياری له‌سه‌ربلاو بكه‌مه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ بريارمان دابوو بابه‌تی نوی بلاو نه‌كه‌ينه‌وه‌ له‌م سايته‌ تا ماوه‌يه‌ك به‌لام له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بلاوده‌كه‌ينه‌وه‌ به‌وهيوايه‌ی سودی هه‌بيت
گۆلدن بيری پيشی ده‌وتری تری ی ريوی سه‌وز كه‌ گه‌شه‌ ده‌كات له‌سه‌ر دارودره‌خته‌ وشكاويه‌كان له‌ ته‌واوی ئه‌مريكای باشور ده‌رويت به‌لام له‌لادی كانی خۆشمان شتيك له‌م جۆره‌ هه‌يه‌ كه‌وينه‌كه‌یم نيشان داوه‌ وابزانم ئه‌ويش گۆلدن بيری كوردييه‌
كه‌ هيچ فه‌رقی نيه‌ له‌گه‌ل گۆلدن بيريه‌كه‌ی تر٠ گۆلدن بيری  بۆزۆر بوار به‌كارده‌هينريت چ به‌وشك كراوه‌ی يان ته‌ری وه‌ك له‌ خواردنه‌وه‌كان و شيرنه‌مه‌نی ٠٠٠٠٠٠٠ هتد دياره‌ له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌ميكه‌ به‌كاری ده‌هينن وه‌ك خۆراك به‌لام لای ئيمه‌ نوييه‌
سوده‌كانی گۆلدنبيری
١-سه‌رچاوه‌يه‌كی گرنگی ڤيتامين و پرۆتينه‌كانه‌
٢-دژه‌ ئۆكسان و دژه‌ هه‌وكردن و دژه‌ ڤايرۆسه‌
٣-سودی هه‌يه‌ بۆ له‌ناوبردنی سه‌ره‌تان
٤-سه‌رجاوه‌يه‌كی گرنگی فۆسفۆره‌ و ريژه‌ی پرۆتينی تيايه‌ ١٦%يه‌
٥-ڤيتامينی A-C-B1-B2-B6-B12 تيدايه‌
ئه‌مه‌ گۆلدن بيری كه‌ باسی ده‌كه‌ن
ئه‌مه‌ش گۆلدن بيرييه‌ كورديه‌كه‌يه‌ كه‌ به‌ئاسانی ده‌ستم كه‌وتووه‌ كه‌ به‌ مۆبايله‌كه‌م وينه‌م گرتووه‌

ئه‌مه‌ش دانايه‌كه‌ كه‌ناوه‌كه‌یم وينه‌ گرتووه‌ -گۆلدن بيری كوردی


كه‌می يان زيادی ڤيتامينه‌كان

هه‌رشتكيك له‌ پيوانه‌ی خۆی زياد بيت يان كه‌متر ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی ده‌بيت له‌سه‌ر له‌ش بۆ نموونه‌
١-كه‌می ڤيتامين c ده‌بيته‌ هۆكاری ليو قه‌لشان-هه‌لامه‌ت-كه‌م خوينی-گه‌شه‌نه‌كردنی مندال //به‌لام زيادی ده‌بيته‌ هۆكاری دروست بوونی كالسيۆم-ئه‌ستووربوونی ناوپۆشی بۆريه‌كانی خوين-دروست بوونی خانه‌ی شيرپه‌نجه‌يي
٢-كه‌می ڤيتامينD ده‌بيته‌ هۆكاری ئيسكه‌نه‌رمه‌-دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی مندال//به‌لام زيادبوونی ده‌بيته‌ هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی كالسيۆم-فشاری خوين-به‌ردی گورچيله‌
٣-كه‌می ڤيتامين K ده‌بيته‌ هۆكاری نه‌گيرسانه‌وه‌ی خوين و به‌ئاسانی خوين به‌ربوون//به‌لام زۆری ده‌بيته‌ هۆكاری تيكشكانی خوين و زه‌ردووی مندالی تازه‌له‌دايك بوو
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌کتریای خه‌یارچیه‌ ؟
ئاژانسه‌کان: به‌کتریای خه‌یار که‌ ناوی به‌ کتریای ئه‌ی کولایه‌ و له‌ ئه‌ڵمانیا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ تا ئێستا 16 که‌سی کوشتووه‌ و 300 که‌س گیرۆده‌ی بوون ،به‌کتریایه‌که‌ له‌ نێو رێخوڵه‌کانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا هه‌یه‌ ، هه‌ندێک جۆریان هه‌یه‌ ،ده‌بی به‌ ژه‌هراوی و،مرۆڤ ده‌کوژێ.
ئه‌م به‌کتریایه‌ ،که‌ تا ئێستا هه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیایه‌و له‌ شوێنه‌کانی تر بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه‌ ،به‌ڵام مه‌ترسی بڵاو بوونه‌وه‌ی لێده‌کرێ بۆیه‌ خۆپاراستن و به‌ پله‌ی یه‌که‌م پاکوخاوێنی زۆر پێویستن.
ئه‌ڵمانیا وای بۆ ده‌چێ ،له‌ ئه‌نجامی هێنانی هه‌ندێک خه‌یاری ئه‌ندامی له‌ ئیسپانیاوه‌،بووبێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ،به‌ڵام زۆر دڵنیا نین.
به‌ پله‌ی یه‌که‌م پاک وخاوێنی و کوڵاندنی گۆشت و سه‌وزه‌ به‌ته‌واوی و شۆردنه‌وه‌ی باشی گۆشت و سه‌وزه‌ و پاک راگرنی چه‌قۆ و که‌وچک و که‌لوپه‌لی چێشتخانه‌ و تێکه‌ڵاونه‌کردنی که‌لوپه‌له‌کان مرۆڤ له‌و جۆره‌ به‌کتریایه‌ ده‌پارێزێ ومیکرۆبه‌که‌ش به‌زۆری له‌ گۆشتی خاوو سه‌وزه‌ی نه‌شۆراوه‌وه‌ تووسی مرۆڤ ده‌بێ

جياوازی نيوان ميشكی پياو و ئافره‌ت

دکتۆر عمروشریف مامۆستای‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ له‌کۆلیژی‌ ته‌ندروستی‌ زانکۆی‌ (عین شمس)چه‌ند ڕاستیه‌کی‌ زانستی‌ که‌جێگای‌ سه‌رسوڕمان بوو ئاشکرایکرد، یه‌که‌میان جیاوازیکی‌ ڕوونی‌ نێوان مێشکی‌ ئافره‌تان ومێشکی‌ پیاوان بوو که‌مێشکی‌ پیاوان قه‌باره‌ی‌ گه‌وره‌تره‌ له‌مێشکی‌ ئافره‌تان ئه‌گه‌رکێشی‌ مێشکی‌ پیاو(1350)گرام بێت ئه‌وه‌کێشی‌ مێشکی‌ ئافره‌ت %15له‌مێشکی‌ پیاوان که‌متره‌.
ـ تێکڕای‌ تێگه‌یشتنی‌ ناوه‌نده‌کانی‌ مێشک لای‌ پیاوان خێراتره‌ له‌ ئافره‌تان.
ـ پووکانه‌وه‌ی‌ مێشکی‌ پیاو سێ‌ به‌رامبه‌ر خێراتره‌ به‌ مێشکی‌ ئافره‌ت به‌مه‌ش زووتر پیر ده‌بێت.
ـ ئاستی‌ بیستن لای‌ ئافره‌تان به‌رزتره‌ وه‌ک له‌ پیاوان توانای‌ بیستنی‌ ده‌نگه‌ نزمه‌کانیشی‌ هه‌یه‌ هه‌ست به‌ گۆڕانێ له‌ره‌ی‌ ده‌نگی‌ یان به‌رزی‌ ده‌کات.
ـ پیاوان زیاتر به‌رگه‌ی‌ ده‌نگه‌ هه‌راسانکه‌ره‌کان ده‌گرن به‌بڕێکی‌ بێهێز.
ـ ئاستی‌ بینیبی‌ ئافره‌ت له‌ تاریکیدا باشتره‌ وه‌ک له‌پیاوان و زۆرتر هه‌ستیارن به‌ ڕه‌نگی‌ سوور.
ـ ئاستی‌ بینینی‌ پیاوان باشتره‌ له‌ئافره‌تان له‌ ڕوناکیه‌ دره‌وشاوه‌کاندا.وتوانای‌ بینینی‌ شته‌ ووردو قوڵه‌کانی‌ هه‌یه‌.
ـ ئافره‌تان هه‌ستیارترین به‌به‌رکه‌وتنی‌ تیشکی‌ خۆر به‌هۆی‌ ناسکی‌ پێستیانه‌وه‌، به‌رگریشیان به‌رامبه‌ر به‌نه‌خۆشیه‌کان که‌متره‌ له‌پیاوان.
ـ ئافره‌تان هه‌ستی‌ تام کردنیان زۆرتره‌ له‌پیاوان به‌تایبه‌ت تامه‌ ناخۆشه‌کان.
ـ ئافره‌تان تامی‌ چه‌شتنی‌ ماده‌ شیرینێکانیان زیاتره‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پیاوان ماده‌ سوێره‌کان.
ـ ئافره‌تان لوتێکی‌ هه‌ستیارتریان هه‌یه‌ له‌پیاوان ‌و توانای‌ بۆن کردنی‌ عاره‌قی‌ پیاوانیان هه‌یه‌ واباسی ده‌که‌ن که‌له‌بۆنی‌(مسک)ده‌چێت ‌و به‌سه‌رنج ڕاکێشی‌ داده‌نێن.
ـ ئافره‌تان زۆرتر کاریگه‌ری‌ ماده‌هۆشبه‌ریه‌کانیان له‌سه‌ره‌ زووتر فێرده‌بین له‌پیاوان.
ـ مێشکی‌ ئافره‌ت چالاکتره‌ له‌مێشکی‌ پیاوان له‌بواری‌ کاردا.
ـ ئافره‌تان زیاترتوشی‌ بێزاری‌ ده‌بنه‌وه‌ وه‌ک له‌پیاوان.
ـ فێربونی‌ زمانه‌کان لای‌ ئافره‌تان زیاتره‌ وه‌ک له‌پیاوان.
ـ پیاوان له‌ژمێریاریدا سه‌رکه‌وتوترن له‌ئافره‌تان به‌ڵام خانمان له‌ فێربوونی‌ زمانه‌کاندا.
ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ردووڕه‌گه‌ز جیاوازی‌ له‌بیرکردنه‌وه‌و مێشکیاندا هه‌یه‌، پیاوان وئافره‌تان نزیکن له‌تاقیکردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ مێشکیان به‌گشتی

نةخؤشخانةكان لةنيوان بى سةبرى نةخؤشةكان و كةم ئةزموونى كادرةكان ونةشارةزايى دكتؤرةكاندا

سةرديرةكةم كشتية بةلام مةبةستمان هةموو نية بةلام ئةمة زؤرينةية.بؤية ناجار بةم سةرديرة بووين.هةلبةتة كاتيك نةخؤش ديت بؤ نةخؤ شخانةوادةزانيت فةرشى سوورى بؤ رادةخريت وبةخيرهاتنى دةكةن و بةدةم نةخؤشيةكةيةوة دةجن بةلام كاتيك دةبينيت وا نية يةكسةر هةلدةجن و دةست دةكةن بة هاواروتةشةر ليدان(هةلبةتة هةموو نا بةلام بةشيكى زؤريان)هةنديكيان سةبرناكرن و دةرؤن و ناكةرينةوة  ئةوانى تر خؤيان دةكةيةننة لاى دكتؤر كاتيك ئاستى دكتؤرو ئةزموونى كادرةكان دةبينن دةبن بة دوو بةشةوة يةكيان دةجيتة عيادةى كؤلانةكان و زؤر بيان باشتر دةبيت ئةوى تر روو دةكاتة نؤرينكة تايبةتةكان بةو هيوايةى كة باشتر جارةسةر بكرين كاتيك دةجنة نؤرينةكةى تايبةت  ئةو بى سةروبةري و قةلةبارغى و سةرةبرى زؤر لةلايةن سكرتيرةكانةوة
وةك(بارةدان-بليتى تايبةتى كة بةبارةيةكى زؤرة-يان وةرةقةى تايبةت..................هتد)دةبينن يةكسةر بةشيمانى دةيانكريت و ئةوانيش دةبنة دووبةش يةكيان دةجيتةوة مالوةو دةلين مردن باشترة لة زينى با هةر ليرة بمرين .بةشةكةى تريان روو لة ولاتانى دراوسى دةكةن وةك (ئيران-تركيا-ئوردن................هتد) ئينجا لةوى تيدةكةن كة رةورةوةى تةندروستى كوردستان لة ج ئاستيك داية.........!!؟؟؟؟؟؟؟؟
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌يره‌ زۆريش سه‌يره‌!!!!!!!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟؟؟
به‌رده‌وام گوی بيستی كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی هه‌ريمی كوردستان ده‌بين كه‌ هه‌ر هه‌موييان ده‌لين سيسته‌می
ته‌ندروستی نا ته‌ندروسته‌و له‌ خزمه‌تی هاولاتياندا نيه‌ بگره‌ دكتۆرو كارمه‌ندو ته‌نانه‌ت هاولاتيانيش ئه‌مه‌ده‌زانن
له‌وه‌ش سه‌يرتر ئه‌وه‌يه‌ كه‌هه‌رهه‌مويان ده‌لين ده‌بيت ئاوابكريت و ئه‌وه‌ بكريت كه‌سيكم گوی لی نه‌بوو كه‌بليت ئه‌وه‌
ده‌كه‌ين بۆئه‌وه‌ی هه‌رنه‌بيت كه‌ميك نزيك ببينه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستيه‌كی ته‌ندروست٠ زۆر ساكارانه‌ قسه‌ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وی خۆيان
بيرچوبيته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان چين و كين به‌لام كاتيك كه‌سيك هه‌نگاويك بنيت بۆ ته‌ندره‌ستيه‌كی ته‌ندروست و شتيك داوا
بكات هه‌زاران قسه‌ی ياسای و جوانی بۆده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رئه‌وانن خه‌مخۆری ته‌ندروست ی ته‌ندروستی
زۆر سه‌يرم ديت له‌م سياسه‌ته‌ دووفاقيه‌ و ده‌ليم ئاخۆ ده‌بيت تاكوی بر بكات٠ و كه‌ی بيريك له‌ناته‌ندروستی ته‌ندروستی
ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌بيت ئيمه‌ به‌چاوی خۆمان بيبينين يان دوعابكه‌ين كه‌ نه‌وه‌كانمان به‌چاوی خۆيان بيبينن
========================================================================
به‌ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وبه‌برياری به‌ريوه‌به‌ری گشته‌ ته‌ندروستی چه‌ند ده‌رمانيك قه‌ده‌غه‌ده‌كريت
ناوی ده‌رمانه‌كان//Ceftriaxon,claforan(Novosef,Novakson,sefotak,Betaksim

پياز بخۆن تا ژيانتان ته‌ندروست بيت

پياز يه‌كيكه‌ له‌ سودمه‌نتريت خواردنه‌كانی مرۆڤ ده‌كريت وه‌كو ده‌رمان سودی لی وه‌ربگيرييت به‌پی پيويست يه‌كيك له‌ سوده‌كانی پياز ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ بارچيه‌ك پياز بخويت دوورت ده‌كاته‌وه‌ له‌ شيرپه‌نجی گه‌ده‌ وه‌هه‌روه‌ها پيازريگره‌ له‌ جه‌لته‌و جه‌لته‌ی ميشك هه‌ربۆيه‌ سوده‌كانی له‌چه‌ند خاليكدا كۆده‌كه‌ينه‌وه‌
١-پیاز بووه‌ ته‌هۆی كه‌مكردنوه‌ی فشاری خوێن و له‌ناوبردنی گیران و قه‌تیسبوون له‌ ڕێڕه‌وی ده‌مارو مولووله‌ی خوێن و ڕێگرتن له‌ ڕودانی سه‌كته‌ی دڵ و حاڵه‌تی ئفلیجبوون و وه‌كو (مدرر)يك كارده‌كات و به‌رده‌وام يارمه‌تی شلبوونه‌وه‌ی خوين ده‌دا
٢-.پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڤیتامینه‌كان وه‌ك C-B-A و سودی هه‌يه‌ بۆ نه‌زۆكی به‌هوی كه‌می حيوانات منويه‌وه‌ دژه‌ رۆماتيزمه‌و وه‌ پاكه‌ره‌وه‌يه‌ دژی به‌كتريا و ميكرۆب به‌هۆی ئه‌ومه‌واده‌ كانزاييانه‌ی كه‌ تيايه‌تی وه‌ بۆدابزينی شه‌كره‌ی له‌شيش سودی هه‌يه‌
٣-پیاز سودی هه‌يه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلسترۆڵی خوێن و كۆنترۆڵ كردنی له‌ناو له‌شدا و به‌سوده‌ بۆ به‌هيز بوومی قژ سوديشی بۆ پيست هه‌يه‌
٤-پياز سوودی هه‌يه‌ بۆ به‌هيز بوونی ده‌ماره‌كان و جگه‌رو گورچيله‌و نيشته‌نيكانی ناو گورچيله‌ پاك ده‌كاته‌وه‌
به‌هيوای سه‌لامه‌تيه‌كی باش بۆ هه‌موولايه‌ك


Digital clock - DWR

المتابعون

إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

بحث هذه المدونة الإلكترونية